ئۆپڕاسیۆنی چەکداری لە حەیفا: سەهیۆنیێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری لە شاری حەیفای لە ساڵی ١٩٤٨ـەوە داگیرکراوە سەهیۆنیێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی داگیرکەر، ئەو کەسەی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەنجام داوە لە سەرەتا لە وێسگەیەکی پاس تەقەی کردووە سەر چەندین کەس.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، هێزەکانی داگیرکەر تەقەیان کردە ئەو کەسەی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەنجام داوە.
نیشتەجێگای یۆکنەئام لە شوێنی قەزای کیرای فەلەستین دروست کراوە و بارەگای زیاتر لە ١٠٠ شەریکەی تێکنۆلۆجی لەوێیە.
هەفتەی رابردوو لە ١٤-٢٠ی ئادار لە قودس و کەناری ڕۆژئاوا زیاتر لە ٦٦ ئۆپڕاسیۆن تۆماڕ کرا.
ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە رژێمی داگیرکەر دووبارە دەستی بە هێرش و کۆمەڵکوژی بۆ سەر غەززە کردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن. هەروەها ٢ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون و زیاتر لە سەدا ٧٠ی باڵەخانەکان ڕوخاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.